پۆڵه‌تیك پرێس:
دادگای ئه‌وروپا جارێكی دیكه به‌فه‌رمی داوای له‌توركیا كرد كه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئازاد بكات.
ِڕۆژی پێنج شه‌ممه جارێكی دیكه دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا داوای له‌توركیا كرد كرد ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ مه‌رج، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بكات.
دادگا ئه‌وروپییه‌كه ده‌شڵێت، ده‌میرتاش له‌زیندان ڕووبه‌ڕوی مامه‌ڵه‌ی خراپ بووه‌ته‌وه و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.
توركیا ئاماده‌نییه پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئه‌وروپا بێت و ده‌میرتاش ئازاد بكات، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا داوای سزادانی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته ده‌كات.
دادگای ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌كه‌وه ئیدانه‌ی به‌ته‌سككردنه‌وه‌ی كاركردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كردووه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه.