پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە10ی حوزەیران، لەشاری هەولێر بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە شۆفێرێک گیانیلەدەستدا.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد،” بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەسەر شەقامی 150 مەتری هەولێر، لەبەشی کۆتایی شەقامەکە و لەلای کەسنەزان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو”.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەویی و لێخوڕین بەخێرایی لەڕادەبەدەر بووە و ئۆتۆمبێلەکە سەرجەم بەربەستەکانی کۆتایی شەقامی لە تاسەی پلاستیکی و خۆڵ و کۆنکریت و هێمای هاتووچۆ و شتی تری بڕیووە و گەیشتووەتە دەرەوەی شەقام ئینجا وەستاوەتەوە.
ڕوونیکردەوە، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و ئۆتۆمبێلەکەش بوو بەسەدان پارچەوە بەشێوەیەک کە نەدەناسرایەوە.