هۆکار و چارەسەری پەڵەو سوربوونەوەی پێست

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک پەڵە لەسەر پێست دەردەکەوێت وەک ئەوەی سوتابێت سووردەبێتەوەو خورویەکی زۆری هەیە، لێرەدا هۆکارەکان و چارەسەرەکانی دەخەینە ڕوو

نەخۆشی و هۆکارەکانی سور بوونەوەی پێست

١-هەوکردنی پێستی چەور، هەندێک جار لەسەر پێستی چەور، پەڵەیەکی سور لەسەر پێستی جەستە یاخود دەم و چاو دەردەکەوێت وەک ئەوەی سوتابێتەوە خورویەکی بێزارکەری هەیە هۆکارەکانی بریتین لە
-فشاری دەروونی
-هەندێک دەرمان
-جینات
-جەوی وشک و گەرم
-کاردانەوەی سیستمی بەرگری

٢-سوربوونەوە ی دەم و چاو، زۆر کات پەڵەی سور لە دەوروبەری لوت یاخود ڕوومەتەکان دەردەکەوێت هۆکارەکانی بریتین لە
-دەرکەوتنی ملولە خوێنبەرەکان بە ڕەنگی سور لەسەر دەم و چاو
-چەوری ژێر پێستی دەم و چاو
-دەم وچاوی وشک
-ئاوسان و هەوکردنی چاوەکان
-چەوری زیادەی پێست بە تایبەتی لە دەوروبەری لوت
هۆکارێکی دیاریکراو نیە، بەڵام ڕەنگە خواردنەوەی ئەلکهول و خواردنە تیژەکان وەرزش کردن هەندێک جار هۆکار بن

٣-هەوکردن و ئاوسانی پێست، هەندێک پەڵەی سوور وەک ئەوەی سوتابێتەوە لەسەر پێست دەردەکەوێت ڕەنگە بە هۆی هەستیاریەوە بێت هۆکارەکانیشی بریتین لە
-ترشەکان
-ماددەکانی پاککەرەوە
-هەندێک خواردن وەک بیبەر
-بۆیەی قژ
-ڕۆن
-سابون و پاککەرەوەکان
-پلاستیک

٤-هەندێک دەرمان، هەندێک لەو کرێمانەی کۆرتیزۆلیان تێدا بەکارهاتووە بەکارهێنانی دەبنە هۆی دروست بوونی ئەم پەڵانە

٥-ئەکزیما، جۆرە نەخۆشیەکی پێستە کە لە منداڵان و گەورەکان دەردەکەوێت هەندێک کات ئەگەر توشی منداڵآن بوو لە تەمەنی هەرزەکاری ڕەنگە چارەسەر بێت، پێست سوور دەبێتەوەو دەخورێت

٦-نەخۆشی سەدەف، سەدەف هەندێک پەڵەی سورە لەسەر جەستە دەردەکەوێت چەند هۆکارێکی هەیە
-جینات
-بەکارهێنانی هەندێک دەرمان و بریندار بوونی پێست
-هێرشەکانی سیستمی بەرگری لەش
-زیاد بوونی خانەکانی لەش بە خێرایی
زۆربەی کات لە دوای تەمەنی ٣٥ ساڵی دەردەکەێت بە یەکسانی لە نێوان ژنان و پیاوان دا

٧-Lupus erthematosus، بە هۆی هێرشەکانی سیستمی بەرگری پەڵەی سور لەسەر جەستە دروست دەبێت پێست توشی هەوکردن دەبێت

چارەسەرەکان
هەریەک لەم نەخۆشیانە چارەسەری تایبەت بەخۆی هەیە، بە گشتی ڕاگرتنی پاک و خاوێنی پێست هۆکارێکە بۆ ڕزگار بوون لێیان، بەڵام لە هەر بارودۆخێکدا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەت بە پێست بکەیت بۆ چارەسەری تەندروست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا