پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی خواردنی هەموو میوەکان بەڕێژەیەکی گونجاو سوودێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوە نوێیەکان باس لەو میوانە دەکەن کە سوویان بۆ تەندروستی دڵ هەیە و دەبێت ڕۆژانە بخورێن.
سێ میوە سوودیان بۆ تەندروستی دڵ هەیە:
-توو
هەموو ئەو میوانەی لە خێزانی توون وەک شاتوو، بلوبێری و شلیک دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان ڕێگری لە هەوکردنەکان و نەخۆشیەکانی دڵ دەکەن.
-شوتی
ماددەی سیترۆلینی تێدایە یەکێکە لە ترشە ئەمینییەکان یارمەتی تەندروستی دەمارەخوێنەکان دەدات و ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە کە هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ.
-سێو
بەیەکێک لە باشترین میوەکان بۆ تەندروستی دڵ دادەنرێت چونکە دەوڵەمەندە بە بەو ڕیشاڵانەی دەتوێنەوە و بە بەکتین ناودەبرێن، مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک بەڕێژەی %9 کەمدەکاتەوە.