پۆڵەتیک پرێس
بندوق ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، پڕۆتین، ڕیشاڵ و چەوریە تەندروستەکانی تێدایە، کاتێک بندوق کەرەی لێدروستدەکرێت سوودی تەندروستی زیاتری دەبێت دەتوانرێت هەنگوینی سپیشی بۆ زیادبکرێت.
سوودە تەندروستیەکانی کەرەی بندوق:
-چەرەساتەکان ڕێژەیەکی زۆر چەوری تەندروست، پڕۆتین و ڕیشاڵەکانیان تێدایە هەستی تێربوون زیاددەکەن و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن.
-یارمەتی باشترکردنی ئەو هۆرمۆنە دەدات کە ڕێژەی شەکری خوێن و ئەنسۆلین ڕێکدەخات.
-دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان کە جەستە پێویستی پێیەتی.
-ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن.
-مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە کەمدەکاتەوە.
-کەرەی بندوق ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستبوونی ماسولکە و جومگەکاندا هەیە.