پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌نێرێت و مه‌ولود چاوه‌شئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه ئاشكراده‌كات.
مه‌ولود چاوه‌شئۆغڵو به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مانوێل ماكرۆن نامه‌یه‌كی “زۆر ئه‌رێنی” بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ناردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، ماكرۆن به زمانی توركیا بۆ ئه‌ردۆغانی نوسیوه “ئازیزه باشه‌كه‌م” چاوه‌شئۆغڵو ده‌شڵێت “سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێداگریی له ڕۆڵی گرنگی توركیا بۆ ئه‌وروپا كردوه‌ته‌وه”.
به‌وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی نیشانداوه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایبكاته‌وه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك گرژیی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌ویش به‌هۆی ناكۆكییه‌كانیان له‌پرسی سوریا، لیبیا، هه‌رێمی قه‌ره‌باغ و كاری هه‌ڵكه‌ندن له ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن توركیاوه.
دواین وێستگه‌ی توندی ناكۆكییه‌كانی پاریس و ئه‌نقه‌ره، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری په‌یامبه‌ری ئیسلام بوو له گۆڤارێكی فه‌ره‌نسی، كه به‌وهۆیه‌وه توركیا داوای بایكۆتكردنی كاڵای فەرەنسی كرد.