ئەردۆغان: كەس ناتوانێت ئاستەنگ بۆ بونیاتی سەدەی نوێی توركیا دروست بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆماری توركیا، لە رێوڕەسمی تیروپشكی 108ەمین خولی قایمقامەكان، كە لە كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆمار بەڕێوەچوو، رایگەیاند، كەس ناتوانێت ئاستەنگ بۆ بونیاتی سەدەی نوێی توركیا دروست بكات.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 14ی ئەیلوولی 2023، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارەكەیدا رایگەیاند، ئەركی هەر یەكێكمان خزمەتكردنە بە تەواوی 85 ملیۆن هاووڵاتیی وڵاتەكەمان. گەیاندنی خزمەتگوزاری بە خەڵكی، چارەسەركردنی كێشەكانیان، هاوكاربوون لە گەشەپێدان و پەرەپێدانی شارەكانمان ئەركێكی زۆر گەورەیە.

ئەردۆغان وتیشی: قایمقام كاتی دەوامی بۆ نییە. شەو و رۆژ، پشوو و رۆژانی كۆتایی هەفتەی نییە بۆ كاركردن. كەسێك كە بەیانی كاتژمێر نۆ دەست بەكار بكات و ئێوارە لە دەوروبەری كاتژمێر 5-6 دا دەست لە كار هەڵگرێت، ناتوانێت ببێتە بەڕێوەبەر.

لە درێژەی وتارەكەیدا، سەركۆماری توركیا باسی لەوە كرد كە كەس ناتوانێت ئاستەنگ بۆ بونیاتی سەدەی توركیا دروست بكات و وتی: ”بەڵام پێدەچێت ئەم پێداگرییەی وڵاتەكەمان خەوی لە كەسانێك زڕاندبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا