وەزیری پەروەردە: مۆڵەت نادرێت بەوەبەرهێنەران ئەگەر لە پڕۆژەكاندا خوێندنگە دروست نەكەن

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە لەمەودوا هیچ مۆڵەتێك نەدرێت بە وەبەرهێنەران ئەگەر لەناو ئەو پڕۆژەكانیاندا خوێندنگەی تێدا دروست نەكەن.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەو بڕیارە لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنانە دەركراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا لە ئاستی دەستەی وەبەرهێنەران سەرقاڵی پێداچونەوەن بەهەموو ئەو پڕۆژانەی كە مۆڵەتیان وەرگرتوەو لەسەر وەبەرهێنەرەكان بووە كە خوێندنگە دروست بكەن، بەڵام دروستیان نەكردووە.

وتیشی، “ئەو وەبەرهێنەرانە بەشێوازێكی یاسایی پابەند دەكرێن بە دروستكردنی خوێندنگە لە ناو پرۆژەكانیاندا”.

ئاشكراشیكرد، بڕیار لەسەر ئەوە دراوە 23 خوێندنگەی دیكە لە سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆك، گەرمیان و هەولێر تەواوبكرێن كە 16 ملیار دینار زیاتری بۆ تەرخانكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا