وەزیرێکی لوبنان پێش ئەوەی دەستبەكاربێت لەكار دوورخرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزیرێکی لوبنان دوای دەستبەکاربوونی لە کابینەی حکومەتی وڵاتەکەی، بەبێ ئەوەی دەوامی فەرمی بکات لەسەرکار لابرا.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی لوبنان، شەربل وەهبە وەک وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە رۆژی سێی ئەم مانگە دەستبەکاربوو، بەڵام بەبێ ئەوەی یەک خولەک دەوامی فەرمی لە وەزارەتەکەیدا بکات بووە وەزیری پێشووی وڵاتەکەی، چونکە حکومەتەکەی لوبنان هەڵوەشایەوە.

شەربل رۆژی سێی ئەم مانگە وەک وەزیری دەرەوەی لوبنان دەستنیشانکرا، بەڵام لە چواری مانگ دوو تەقینەوەی گەورە بەیروتی پایتەختی هەژاند و بەو هۆیەوە سەرجەم سێکتەرەکانی کابینە وەزارییەکە لەکارکەوت، هەربۆیە شەربل وەهبە نەیتوانی دەوامی فەرمی لە وەزارەتەکەیدا بکات.

لە میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن ناوبراو سەرقاڵی بەخشینەوەی شیرینی بوو بەهۆی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی لوبنان، بەڵام بەبێ ئەوەی دەوام بکات کابینە وەزارییەکە هەڵوەشایەوەو شەربلیش ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە.

لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بە تەنزەوە باس لەوە دەکەن شەربل لە دەرگاوە هاتە ژوورەوە، بەڵام لە پەنجەرەوە چووە دەرەوە.

ناوبراو بووە یەکەم وەزیر لە مێژووی لوبناندا کە ئەو ماوە کورتە دەستبەکاربووبێت و لە یەک رۆژدا بووە وەزیری پێشووی وڵاتەکەی.

رۆژی هەشتی مانگ ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان دانیشتێک رێکدەخەن و بۆ یەکەمجار شەربلی وەزیر بەشداری دەکات، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک سەرۆک وەزیران لەو کۆبوونەوەیەدا هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی رادەگەیەنێت و وەزیری دەرەوەش دەبێتە وەزیری پێشووی وڵاتەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا