پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە قەزای حاجیاوای سنووری رانیە، کەسێک لە نۆرەی نان-دا تەقەی لەوەستای نانەواخانەکە کردووە و برینداری کردووە، بە گوێرەی زانیارییەکانیش تەقەکەرەکە کوڕی بەرپرسە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، کێشەکە بەهۆی نۆرەی نان کڕینەوە لە یەکێک لە نانەواخانەکانی حاجیاوا دروستبووە، بەهۆیەوە کوڕێکی ڕەسوڵ مستەفا کە کەسایەتیەکی ناسراوی دەڤەری ڕاپەڕینە و ئەفسەری باڵایە، وەستای نانەواخانەکەی بە گولـلە بریندارکردووە.
ئەو نانەوایەی بریندار کراوە، ناوی بەهرۆز عوسمان محەمەدە، خێزاندارە و تەمەنی 28 ساڵە، چەند ساڵێکە بە کاری نانەوایی بژێوی ژیانی پەیدا دەکات.