وەزارەتی كارەبا لە مانگی رەمەزاندا پێدانی كارەبا زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، ئامادەكارییەكانیان بۆ مانگی ڕەمەزان و هاوینی داهاتوو دەستپێكردوە، بەتەواوكردنی ئەو ئامادەكاریانەش لە مانگی رەمەزان و هاوینی داهاتوو دۆخی كارەبا باشتردەبێت.

ئەحمەد عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، ئامادەكارییەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ وەرزی هاوین، دەستیان پێكردووە، یەكێك لە ئامادەكاریەكانیش نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی بەپەلەی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و یەكەكانی كارپێكردن، نۆژەنكردنەوەی هێڵەكانی گواستنەوە و تۆڕەكان، دروستكردنی هەندێك هێڵی گواستنەوەی نوێ و گۆڕینی هەندێك هێڵی گواستنەوە بۆ دو بازنەن، تاوەكو لەو رێگەیەوە بتوانرێت وزەی بەرهەمهێنان زیاد بكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی كارەبا نیوەی گۆڕەڕەكانی هەندێك وێستگەی لاوەكی گۆڕیوە، هەروەها هەندێك وایەری كێبڵی گواستنەوەی بە وایەری گەرمی گۆڕیوە، ئەمەش سەقامگیری زیاتر دەبەخشێت.

ئەحمەد عەبادی، ئاشكرایكردوە، كاركردن بەردەوامە بۆ ئامادەكاری بۆ مانگی ڕەمەزان و وەرزی هاوینی داهاتو، پێشكەوتنێك هەیە و ڕێژەی غاز بەرزبۆتەوە، بەو پێیەی غازی دابینكراو بۆ وێستگەكان حەوت ملیۆن مەتر سێجا بوە، ئەمڕۆش بەرزبونەوەی و دەگاتە 25 ملیۆن مەتر سێجا، ئەمەش یارمەتیدەری وەزارەت دەبێت هەندێك لە یەكە هەڵپەسێردراوەكان بەڕێوەدەبات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا