پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە6ی کانونی یەکەم، مانگی سوری میسری ئاشکرایکرد، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەلعەریش لە باکوری سینا شەش فڕۆکە نیشتونەتەوە، کە دوو فڕۆکەی عێراقی تێدابوو.
خالید زاید، بەرپرسی لقی مانگی سوری میسری لە باکوری سینا ڕایگەیاند،” لەناو ئەو فڕۆکانەی گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی ئەلعەریش و 61 تۆن هاوکاری جۆراوجۆریان بۆ کەرتی غەززە هەڵگرتبوو، دوو فڕۆکە لە عێراقەوە بوون، کە 16 تەن دەرمان و پێداویستی پزیشکی تێدابوو، کە لەلایەن ژمارەیەک خێرخوازانەوە دابینکراوە”.
ڕوونیکردەوە، فڕۆکەیەک لە ئوردنەوە بە 11 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی یونیسێفەوە بوو، هەروەها فڕۆکەیەک لە کوەیتەوە هاتبوو کە 19 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی هەڵگرتبوو لەگەڵ فڕۆکەیەک لە ئەمریکاوە کە پێنج تۆن پێداویستی پزیشکی پێبوو، فڕۆکەیەکیش لە ئیماراتەوە هاتبوو دوو ئەمبولانس و کلینیکێکی گەڕۆک و 10 تۆن پێداویستی خۆراک و فریاگوزاری و پێداویستی نەخۆشخانەی مەیدانی هەڵگرتبوو.
جەختیکردەوە، لەڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمەوە تائێستا 271 فڕۆکە گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەلعەریش، کە نزیکەی حەوت هەزار تۆن هاوکاری جۆراوجۆریان تێدابوو.