بەشێكی دیكە لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ وازیان هێنا

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە بەشێك ئەندامانی ئەنجومەنی باڵاو ژمارەیەك رێكخەری شار و شارۆچكەكانی نەوەی نوێ وازهێنانیان لەو جوڵانەوەیە راگەیاندو ئاشكرایانكرد، كەموكورتی لە رێكخستنەكانی جوڵانەوەكەدا هەیە.

قەیس عەبدولقادر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ رایگەیاند، بەهۆی بوونی ناوزڕاندن و ناشیرینكردنكردنی ئەندامەكانیان وازیان هێناوە.

وتیشی، “تەواوی هەوڵی خۆماندا بۆ چاككردنی كەمو كورتییەكانی ناو جوڵانەوەكە، بەڵام هەوڵەكانمان بە مەبەست لە باربران، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی رۆژ بە رۆژ ئەم جوڵانەوەیە رێكخستنەكانی نەمێنێت و كەموكورتی تێدا بێت”.

باسی لەوەشكرد، ئەو كەسانەی ئێستا واز دەهێنن ئەوانەن كە لەسەرەتای دروستبوونی نەوەی نوێ وە كاریان بۆ ئەو حزبە كردووە.

قەیس عەبدولقادر ئاشكرایكرد، ئەوانەی وازیان هێناوە بریتین لە حەوت ئەندامی ئەنجومەنی باڵاو چەندین رێكخەر لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

لەسەرەتای دروستبوونی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ساڵی 2018ەوە تائێستا بەچەندین قۆناغ ژمارەیەكی زۆر لە ئەندام و كادری باڵای ئەو جوڵانەوەیە وازهێنانی خۆیان راگەیاندووەو زۆرینەشیان هۆكارەكانیان بۆ دەستێوەردانە بەردەوامەكانی سەرۆكی جوڵانەوەكە گێڕاوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا