شاسوار عەبدولواحد باس لە جیاوازییەكانی كابینەی هەشت و نۆ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

 

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی كوردستان بە پێویست دەزانێت و پێی وایە كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم لە كابینەی هەشت خراپتر نەبێت باشتر نیە.

شاسوار عەبدولواحد، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوی نوێ لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری پۆڵەتیك پرێسدا وتی: سەرباری ساختەكاری و بوونی تێبینی، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە باشترە، چونكە بەهۆی هەڵبژاردنەوە رەنگە هێزی نوێ و تەوژمی نوێ‌ بێنە پێشەوە و كورسی هێز و لایەنە سیاسییەكان لە پەرلەمانی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردابێت.

شاسوار عەبدولواحد وتی: بە هۆی هاتنە پێشەوەی هەڵبژاردنەوە دەسەڵات ناچاردەكرێت پێداچوونەوە بەخۆیدا بكاتەوە، لانی كەم بەهۆی هەڵبژاردنەوە هەندێك پارەش بخەنە ناو بازاڕ و خزمەتی خەڵك بكەن.

دەربارەی سەرەنجەكانی لەسەر كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ دووپاتیكردەوە، لە كابینەی هەشت خراپتر نەبووبێت بە دڵنیاییەوە باشتر نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا