پۆڵەتیك پرێس:
هەڵبژاردنی كراس لە ڕۆژی بوكێنیدا ، ڕەنگە كارێكی ئاسان نەبێت بە تایبەت لە ئەمڕۆدا، كە چەندەها مۆدێلی جیاواز لە بازاڕەكان و جیهاندا هەیە.
چەند مۆدێلێكی نوێی ئیسپانی دیاریكراون، كە جوانترین مۆدێلەكانی ئەمساڵن و زۆر سەرنج ڕاكێش و جیاواز دەردەكەون.
كراسی Inmaculada Garcia.
براندی Inmaculada Garcia,كراسێكی بە شێوەیەكی جیاواز دروست كردووە كە بەشی كورتی لەسەر بەشە درێژەكان داناوە هەروەها قۆڵەكانی درێژ و بە شێوەی كلۆشی دیزاین كردووە.
كراسی pronovias:
یەكێكە لە بەناوبانگترین مۆدێلە ئیسپانیەكان بۆ ساڵی ٢٠٢١ كە بە شێوەیەكی سادە دیزاین كراوە ، بوك وەك شازادیەك دەردەخات وەك ئەوەی لە خەون دا بێت ،هیچ بریقەو وردەكاریەكی زۆری تێدا بەكار نەهاتووە.
سێیەم:كراسی rosa clara.
رۆزا كلارا تایبەتمەندی شەفافی بۆ دیزاین كردنی كراسی بوك لەم ساڵدا داناوە،كە بە شێوەیكی فراوان بەشی خوارەوەی دیزاین كراوە ، هەروەها شانەكانی باریك لەگەڵ بەكارهێنانی دەست كێش.