بەڤیدیۆ.. کونەپەپوویەک بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەموچاوی دەشوات

پۆڵەتیک پرێس

باخچەیەکی ئاژەڵان گرتە ڤیدیۆییەکی ناوازەی تۆمار کردووە کونەپەپوویەک بەشێوەیەکی زۆر چوان دەموچاوی دەشوات.

باخچەی ئاژەڵانی ئۆریگۆن لە واشنتۆن کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای ناوەندی شاری پۆرتلاند بە کۆنترین باخچەی ئاژەڵان لە ڕۆژئاوای رووباری مسیسیپی دادەنرێت گرتە ڤیدرۆییەکەی لە یوتیوب بڵاوکردەوە، ئەو کەسانەی لە باخچەکەدا کاردەکەن قاپێک ئاویان لەسەر زەویەکە دانا بۆئەوەی کونەپەپووەکە دەموچاو و قاچی بشوات.

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کونەپەپووەکە چەند جارێک دەموچاوی دەشوات، دواتر دەم و قاچەکانی دەشوات تا پاک دەبێتەوە، کونەپەپووەکە دوای تەواوبوونی ئاوەکەی جێهێشت و ڕۆژەکەی بە چالاکییەکی زۆر و دڵخۆشیەوە بەڕێکرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک