چەند جۆرێك خواردن بۆ سوتاندنی چەوری ورگ

پۆڵەتیك پرێس:
پرۆتین یەكێكە لەو ماددە سەرەكییانەی، كە لەشی مرۆڤ پێویستییەتی بۆ ماسولكەكان و پێست و هۆرمۆنەكان.

هەروەها بۆ چاكردنەوەی شا دەمارەكانی لەشی مرۆڤ پێویستە، هەروەك چۆن منداڵ پێویستی بەخەوە بۆ گەشە مرۆڤیش پێویستی بەپرۆتینە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوكراونەتەوە، پرۆتین یەكێكە لەو یارمەتیدەرانەی چەوری ورگ دەسوتێنێت و كێشت دادەبەزێنێت، لەگەڵ ماسولكەكانت بەهێز دەكات.

بەشێوەیەكی گشتی لەشی مرۆڤ لە ڕۆژێك دا لە ژنان دا پێویستی بە ٤٦ یەكە و لە پیاواندا ٥٦ یەكە پرۆتین هەیە، بەڵام بەپێی بڵاوكراوەكان زیاتربێت لەو ڕێژەیە باشترە.

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین و یارمەتی سووتاندنی چەوری ورگ ئەدەن.

هێلكە
یەكێكە لەو خواردنە تەندروستانەی كە بڕێكی باش لە ڤیتامینات و چەوری و دژە ئۆكسانی تێدایە كە چەستەو مێشكی مرۆڤ پێویستی پێیەتی، هێلكە بڕێكی زۆر باش پرۆتینی تێدایە بە تایبەتی لە سپێنەكەی دا ،لە هەر هێلكەیەك دا ٦ گرام پرۆتین و ٧٨ كالۆری تێدایە.

بادەم:
یەكێكە لەو خواردنانەی دەوڵەمەندە با ڤیتامینەكانی وەك ماگنیسیۆم مەنگەنیز ڤایتامین هەروەها ٦ گرام پرۆتین لە پێكهاتەكەیدا هەیە ،لەگەڵ ١٦٤ كالۆری.

سنگی مریشك:
سنگی مریشك یەكێكە لەو خواردنانەی كە دەوڵەمەندە بە پرۆتینێكی زۆر، بەڵام ئەگەر پێستەكەی لێبكەیتەوە باشترە و زیاتر سوودی لێ وەر دەگریت ، سنگی مریشك ٥٣ گرام پرۆتین و ٢٨٤ كالۆری تێدایە.

شۆفان:
ڤیتامینەكانی بی یەك و مەگنیسیۆم و مەنگەنیز پێكهاتەی ئەم خواردنەن ، لەگەڵ چەندەها جۆری تر، یەك كوپ شۆفان ١١ گرام پرۆتین و ٣٠٧كالۆری تێدایە.

پەنیری سروشتی:
پەنیری سروشتی واتە ئەو پەنیرەی كە لە ماڵەوە دروست دەكرێت،دەوڵەمەندە كالیسیۆم و فۆسفۆر و سیلینیۆم ڤایتامین بی ١٢ و ڤایتامین بی ٢ لەگەڵ چەندەها ماددەیتر، هەروەها لە هەر پارچەیەكیدا ٢٨ گرام پرۆتین و ١٦٣ كالۆری هەیە.

ماستی یۆنانی:
ماستی یۆنانی بە ماستی پاڵێوراو ناسراوە ، كە یەكێكە لەو جۆرە ماستانەی بە خەستی دروست كراوە،چەندین ماددەی بەسوودی تێدایە ،لە ٦ ئونسدا ١٧٠ گرام پرۆتین و ١٠٠ كالۆری تێدایە.

شیر:
شیر سەرچاوەیەكی سەرەكی پرۆتینە هەندێك ماددەی زۆر پێویستی بۆ جەستە تێدایە وەك،كالیسیۆم فۆسفۆر ڤایتامین ٢،هەروەها ئەگەر شیری كەم چەوری بەكار بهێنیت ئەوە زۆر زیاتر سوودی لێ وەر دەگریت لە یەك كوپ شیردا ٨ گرام پرۆتین و ١٤٠ كالۆریت دەست دەكەوێت.

تێبینی: هەركەسێك هەستیاری بە هەر یەكێك لەم خواردنانە هەیە ، پێویستە بەبێ ڕاوێژی پزیشك بەكاریان نەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا