پۆڵەتیک پرێس
شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشیە درێژخایەنە مەترسیدارەکان، ئەگەر لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکانیدا درکی پێبکرێت و دەستنیشانبکرێت چارەسەرکردنی ئاسانترە وەک لەوەی دڕەنگتر هەستی پێبکرێت.
نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی جگەر:
-خرووی پێست
-گۆڕینی ڕەنگی پیسایی و میز
-لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی ناسروشتی
-نەمانی ئارەزووی خواردن
-دروستبوونی غازات
-ئازاری پشت
-ئازاری شانی ڕاست
-هەستکردن بە ئازاری سک لە دەوروبەری ناوک
-گۆڕینی ڕەنگی پێست
-هەستکردن بە لاوازی و دەرکەوتنی نیشانەکانی ئەنفلۆنزا
کاتێک ئەم نیشانانە دەرکەوتن پێویستە ڕاستەوخۆ پشکنین بکرێت بۆ دەستنیسانکردنی نەخۆشیەکە چونکە مەرج نییە هەموو کاتێک ئاماژەبن بۆ شێرپەنجەی جگەر.