پۆڵه‌تیك پرێس:
هه‌رچه‌نده وا بڕیاربوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه شایسته‌ی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان دوابخات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم شایسته‌ی كۆمپانیایه‌ك ده‌دات.
كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا ئاشكرایكرد، بۆ مانگی تشرینی دووه‌م بڕی 38 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریان وه‌ك شایسته‌ی دارایی بۆ كاركردن له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه.
گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌ق سێ ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلاریان وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی سه‌ردانێكی بۆپه‌رله‌مانی كوردستان به په‌رله‌مانتارانی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمه‌وه داوایان له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كردووه، وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌ك دوابخه‌ن.