پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و سێ بابه‌ت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ن.
به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاند، ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دوو رەشنووسی (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاوتوێ دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هەروەها راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخاتە بەر باس و گفتوگۆ.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم (43)مین كۆبوونەوەیه له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.