لاهور شێخ جەنگی كەسوكاری قوربانیانی خۆپیشاندانەكان بەسەر دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی كەسوكاری بەشێك لە قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەسەر كردەوەو لە پەیامێكیدا رایگەیاند، خەڵك داوای مافی رەوای خۆی كردووە، بەڵام هەندێك كەسی بەرژەوەندیخواز خۆپیشاندانەكانیان بەلاڕێدا بردووە.

لاهور شێخ جەنگی سەردانی دەربەندیخان و كفری كردو دوای كۆبونەوەی لەگەڵ كەسوكاری شەهیدەكان رایگەیاند، دەبێت حكومەتی هەرێم خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لە ئاست چارەسەركردنی كێشەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، نیگەرانی قووڵی خۆیان دەربڕی كە هەندێك كەسولایەنی بەرژەوەندیخواز، خۆپیشاندانەكانیان بەلاڕێدا برد كە تیایدا مامۆستا و فەرمانبەران و هاوڵاتییان داوای مافی ڕەوای خۆیان دەكرد.

دەشڵێت، “سوپاسی هەڵوێستی جوامێرانەی كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین كە سەرباری لەدەستدانی ڕۆڵەكانیان، لە خەمی میلەتەكەیاندان و چاویان لەوەیە كە كێشەكان چارەسەر بكرێت و گوزەرانی هاوڵاتییان باشتر بكرێت، هاوڕابوین كە لێكۆڵینەوەی وورد لەو ڕووداوانە بكرێت و یاسا مافەكانیان بۆ وەربگرێتەوە”.

هاوسەرۆكی یەكێتی جەخت لەوەدەكاتەوە كلیلی چارەسەركردنی كێشەكان لە بەغدایە، لەهەوڵەكانیشیان بەردەوام دەبن بۆ چارەسەركردنی یەكجاری كێشەكان لە پێناو دابینكردنی ژیان و ئارامی بۆ هاوڵاتیان.

لەپەیامەكەدا هاتووە، “دەبێت مەلەفی شكستخواردوی نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بكرێت و لە بەرامبەردا بەغدا شایستە داراییەكانی هەرێم دابین بكات”.

لەچەند رۆژی رابردودا بەهۆی خراپی ئەدای حكومەت و دابین نەكردنی موچەی فەرمانبەران لەسنوری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بەڕێوەچوو، بەڵام خۆپیشاندانەكان ئاڕاستەی توندوتیژی بەخۆیەوە بینی و بەهۆیەوە 10 هاوڵاتی كوژران و نزیكەی 70 كەسیش برینداربوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا