هەسەدە ئەمیرێكی داعشی لە حەسەكە دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكە تایبەتەكانی هێزەكانی سوریای‌ دیموكرات (هەسەدە)، ئەمڕۆ یەكشەممە بە هاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەركردەیەكی داعش-یان لە شاری حەسەكە دەستگیركردوە، كە بۆمبی چێنراو و ماتۆڕسكیلی چێنراوی لە رۆژئاوای كوردستان گواستوەتەوە.

سایتی فەرمی هەسەدە بڵاویكردوەتەوە، ئەو سەركردەیەی‌ داعش، ئەندامانی‌ داعشی گواستوەتەوە و خێزانی داعشە بیانییەكانی لە كەمپی هۆڵ بە قاچاخ بردوەتە دەرەوە و پێشتریش پلەی‌ ئەمیر بوە و لە چەندین كاری كوشتن و تاوان دژ بە دانیشتوانی ناوچەكە گلاوە.

بەپێی ئەوەی‌ بڵاوكراوەتەوە، شوێنپێی ئەو سەركردەیە هەڵگیراوە و زانیاری لەسەر كۆكراوەتەوە، لە ئاسمانەوە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چاودێری كراوە تا ئەوەی‌ لەناو ماڵەكەی خۆیدا لە گەڕەكی عەزیزیە داوای راستكردنی لێكراوە بە بڵندگۆ.

دوای دەستگیركردنی، هێزە تایبەتەكان چەند پارچە چەك و كەرەستەی تەكنیكی و سەربازی و بەڵگەنامەیان لە ماڵەكەیدا دۆزیوەتەوە.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، شەش ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە و دووانیان لە باشوری حەسەكە، یەكێك لە رۆژئاوای رەقەو دووانیان لە دێرەزور ئەنجامدراوە و دواهەمینیشیان لە حەسەكە ئەمڕۆ ئەنجامدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا