دڵنیایی لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق دڵنیایی لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دەدات.

عەبدول حسێن هینداوی راوێژكاری هەڵبژاردنی مستەفا كازمی باس لەوەدەكات، وەزارەتی دارایی ناچارە چەند تەرخانكردنێك بۆ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دابینبكات .

ئاماژەی بەوەشكردووە، هیچ بەربەستێك نییە لەبەردەم تەرخانكردنی دارایی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان، بۆیە هیچ كێشەیەكی راستەقینە بۆ دابینكردنی پارە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لە ئارادا نییە.

وتیشی، “هەرچەندە حكومەت هەمیشە داوای كەمكردنەوەی خەرجییەكانی كردووە، بەڵام ناچارە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، خەرجی بۆ كۆمسیۆن دابینبكات”.

رۆژی 17ی ئەم مانگە لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمانی عێراق كۆبویەوەو دەنگی لەسەر بودجەی تەرخانكراو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەدا كە بڕەكەی 329 ملیار دینار بوو.

بەپێی بڕیاری مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رۆژی شەشی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام هەندێكجار بەشێك لەبەرپرسان چەندین هۆكار بۆ دواخستن و ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنەكە دەخەنەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا