پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا به‌وێنه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه ته‌نراوه.
جیاواز له‌وێنه‌ی سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، ئه‌مجاره وێنه‌ی “عیماد موغنیه” سه‌ركرده‌ی پێشووی حزبوڵلای لوبنانیش له‌شه‌قامه‌كانی به‌غدا هه‌ڵواسراوه، كه ناوبراو ساڵی 2008 له‌شاری دیمه‌شق كوژرا.
به‌ده‌ر له شه‌قامه‌كانی عێراق، وێنه‌كانی سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دانراوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ یادكردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر كوژرانیاندا.