دەستپێكردنەوەی خوێندن دەبەسترێتەوە بەدابەشكردنی موچەوە

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر حكومەت نەتوانێت موچەی مامۆستایان دابەشبكات ئەستەمە خوێندنی ئەمساڵ دەست پێبكانەوە و ناشتوانرێت قەرەبوی خوێندن بكرێتەوە.

عەبدول واحید محەمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەرنامەی خوێندن لەسەر پڕۆگرامێكی نێودەوڵەتی دانراوە ئەگەر لەكاتی خۆیدا خوێندكاران وانەكانیان نەخوێنن ئەوە بەهیچ شێوەیەك قەرەبوی خوێندنی ساڵی رابردو ئەمساڵیش ناكرێتەوە.

وتیشی، “دەبێت هەموولایەكمان هاوكار بین و شان بدەینە بەر بەرپرسیارێتی و حكومەتیش ئامادە بێت بۆ ئەوەی داخوازییەكانی مامۆستایان جێبەجێ بكات ئەوكات بەپێی ڕێكارە تەندروستییەكان ئاساییە دەوامی ناو خوێندنگەكان دەست پێبكاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت دەبێت سەرجەمی پشووەكان لاببرێن گۆڕانگاری لە پڕۆگرامی خوێندندا بكرێت.

پێشتر حكومەتی هەرێم بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڕیاریدا تاوەكو رۆژی حەوتی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو دەوام لە خوێندنگەكاندا دەست پێنەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا