یەكێتی مامۆستایان: لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكانداین

پۆڵەتیك پرێس

لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی تەنفیزی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان داوا كراوە بەرەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان پرۆسەی خوێندن لەخوێندنگەكان دەست پێبكاتەوە.

بەرهەم مستەفا ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەنجومەنی تەنفیزی یەكێتی مامۆستایان لە كۆبونەوەدان و تاوتوێی چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبونەوەكەیاندا داوایانكردووە بەرەچاوكردنی رێكارە تەندروستییەكان و دابینكردنی موچە هەر 30 رۆژ جارێك پرۆسەی خوێندن لە خوێندنگەو قوتابخانەكاندا دەسپێبكاتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوەكو رۆژی حەوتی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن لەناو خوێندنگەكان راگیراوە.

لەئێستاشدا چاوەڕوان دەكرێت لیژنەی باڵای كۆرۆنا لەهەرێم كۆبێتەوەو دواین بڕیار لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنەوە بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا