پۆڵه‌تیك سپۆرت
ستیفانۆ بیۆلی راهێنه‌ری ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له خولی وڵاته‌كه‌ی ستایشی یاریكه‌ره‌كانی كرد و وتی:
ئێمه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانی باشین و سوود له هه‌موو شته‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی میلان وه‌رده‌گرین، هه‌روه‌ها پێكانی ئیبرا و ئه‌وانی دیكه نه‌بوونته كێشه بۆمان، چونكه یاریكه‌ره‌كانی دیكه توانیانه به ئاسانی جێگه‌یان بگرنه‌وه.
بیۆلی باسی ئه‌وه ده‌كات كام یانه ده‌توانێت خولی ئیتاڵی ئه‌مساڵ بباته‌وه و رایگه‌یاند:
تا ئه‌مرۆ یانه‌ی یوڤی ئه‌و ئاسته‌ی نییه خوله‌كه بباته‌وه، هه‌رچی ئه‌نته‌ر میلانه گرێبه‌سته‌كانی خراپه و ناتوانێت به ڤیدال و ئه‌شره‌ف حه‌كیمی نازناوه‌كان بباته‌وه، به‌ڵام یاریكه‌ره‌كانی ئێمه ته‌مه‌نیان لاوه و ده‌توانن تا كۆتایی ركابه‌ری نازناوی خوله‌كه بكه‌ین.
له ئێستادا یانه‌ی ئه‌یسی میلان له خانه‌ی یه‌كه‌می خولی ئیتاڵيیه به (26) نوخته و به جیاوازی پێنج خاڵ له پێش ئه‌نته‌ر میلانه‌وه‌یه.