ڕۆناڵدۆ مەزنترین یاریزانی مێژووە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كیلیان ئیمباپێ‌ هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانت جێرمانی هەمان وڵات شەوی ڕابردوو دڵخۆشترین كەس بوو لە یاریگادا پاش ئەوەی بەرامبەر بە ئیقۆنەكەی ژیانی و نموونە باڵاكەی دۆن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی كاپتنی هەڵبژاردەی پرتوگال یاری كرد.

لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی گەڕی 3 ی پاڵەوانێتی یۆرۆ نەیشن و لە لوتكەی یارییەكانی كۆمەڵەی 3 دا هەردوو هەڵبژاردەكانی فەڕەنسای پاڵەوانی جیهان 2018 و پرتوگالی پاڵەوانی ئەوروپای 2016 و یۆرۆ نەیشنی 2019 لە سەر یاریگای نیشتمانی فەڕەنسا لە پاریسی پایتەخت ڕووبەڕوو بوونەوە ئەگەر چی یارییەكە ئاستێكی مامناوەندی هەبوو بە هۆی بەرگری توندی هەردوولاوە كە پلانی هەردوو ڕاهێنەر دیدی دیشامپ و فیرناندۆ سانتۆس بوو، بەڵام دیمەنێك دواتر بووە ناسنامەی یارییەكە كە ئەویش دیمەنی گاڵە كردنی یاریزانی مەزنی جیهانی تۆپی پێ‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی كاپتنی پرتوگال بوو لەگەڵ كیلیان ئیمباپێ هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی فەڕەنسا.

پاش تەواو بوونی یارییەكە ئاسكە گەنم ڕەنگەكە لە تویتەری خۆی دوو فۆتۆی بڵاو كردەوە كە دیمەنەكانی ئەو بوو لەگەڵ دۆن كریستیانۆ و لەگەڵی تویتێكی نووسیوە: (لەگەڵ نموونە باڵاكەم) هەروەك تویتێكی تریشی لەگەڵدا نووسی كە پێ‌ دەچێت لە داهاتوویەكی نزیكدا كاردانەوەی زۆر بە دوای خۆیدا بهێنێت كاتێك گوزارشتی لە مەزنێتی ڕۆناڵدۆ كرد و نووسیویەتی: (پادشای تۆپی پێ‌ و باشترین یاریزان لە مێژوودا).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا