دۆن و جۆرجینا بە تەمان بیقەومێنن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بە پێی ئەوەی ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی ئاشكرای كرد ئەمڕۆ پێ‌ دەچێت دۆنەكەی مادێرا و دڵبەرەكەی جۆرجینا ڕۆدریگز بە نیاز بن لە ماوەی داهاتوودا بۆمبێك بتەقێننەوە بێگومانیش ئێلینا شایك خۆشەویستەكەی پێشووی دۆن لە پێش هەموو دونیاوە دڵی دەتەقێت بەوەی كریس و جۆرجینا دەیكەن.

Marca ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە كە لە ماوەی ڕابردوودا جۆرجینا ئاهەنگێكی تایبەتی ساز كردووە تیایدا هاوڕێیانی خۆی و كریسی بانگهێشت كردووە ڕۆناڵدۆش ئاگاداری ئەو كردەوەیەی نەبووە هەر بۆیە كاتێك زانیویەتی دۆخەكە بەو شێوەیەیە فرسەتی هێناوە و لە سەر ئەژنۆیەكی لە بەردەمی دڵبەرەكەی وەستاوە و داوای ئەوەی لێ‌ كردووە كە ئیتر هاوڕێیەتی بەسە و با شتەكە بكەنە ڕاست و ئەو مناڵانەشیان لە ژێر سێبەری دایك و باوكی خۆیاندا بحەوێنەوە.

لە كۆتاییشدا ڕۆژنامە مەدریدییە بەربڵاوەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە كە دواتر جۆرجینا لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە سەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئنیستاگرام تەنها یەك وشەی داناوە ئەویش وشەی “بەڵێ‌” بووە ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ بەڵێ‌ قاییلم، بەڵام تا با چاوەڕێش بین بزانین ئاخۆ بابەتەكە چییە و چۆن دەبێت لە داهاتوودا ئاخۆ دۆن و جۆرجینا ژیانی هاوسەری دروست دەكەن یاخود نا هەر هاوڕێ دەبن.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا