ئێستا: كۆمان بوو بە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە

پۆڵەتیك سپۆڕت

پاش ئەوەی دوێنێ‌ سێ‌ شەممە ڕۆناڵد كومان ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یاریزانی پێشووتری یانەی بەرشەلۆنە بۆندەكەی لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی هۆڵەندا هەڵوەشاندەوە و گەشتی كرد بۆ بەرشەلۆنە بە مەبەستی واژوو كردنی بۆند لەگەڵ ئەو یانەیە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە بە ڕەسمی پەیجی تایبەتی یانە كەتەلۆنییەكە هەواڵەكەی بڵاو كردەوە تیایدا هاتووە: پاش گفتوگۆیەكی دۆستانە لە نێوان ئیدارەی بەرشەلۆنە و ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە و ڕاهێنەری ئێستای هۆڵەندا هەردوولا گەییشتنە ڕێكەوتن لە سەر ئەوەی ناوبراو ئەركی ڕاهێنانی یانەكە بگرێتە ئەستۆ لە شوێنی كیكی سێتیانی ڕاهێنەری لە ئەرك دوورخراوە.

پێگەی ڕەسمی یانە كەتەلۆنییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە: ڕاهێنەرە 57 ساڵەكە بۆندەكەی لەگەڵ یانەكە واژوو كردووە تا ساڵی 2022 و ئەركی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەگرێتە ئەستۆ بەو مەرجانەی كە پێشكەش بە ئیدارەكەی بارتۆمیۆی كرد بوو.

جێی بیرهێنانەوەیە كومان لە ڕابردوودا یەك تاقیكردنەوەی لە ئیسپانیا هەبوو ئەویش لەگەڵ یانەی ڤالەنسیا بوو لە ساڵی 2008 لەگەڵیان نازناوی جامی پادشای بە دەستهێنا دواتر لە هۆڵەندا و ئینگلتەرا چەند تاقی كردنەوەیەكی هەبوو دوا ئەركیشی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بوو دوێنێ‌ سێ شەممە كۆتایی بەو پەیوەندییە هێنا لە پێناو بەرشەلۆنەدا و ئەمڕۆش سەعات 6 ی ئێوارە ناوبراو لە كامپ نو وەك ڕاهێنەری نوێی یانەكە ڕادەگەیەندرێت.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا