حكومەتی هەرێم دابەشكردنی موچە دەبەستێتەوە بەهاتنی 320 ملیار دینارەكەی عێراق

پۆڵەتیك پرێس:
هەرچەندە داهاتی نەوتی‌و نا نەوتی كۆكراوەتەوە، بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەڵام تائێستا دیارنییە، كەی موچەی مانگی 10 دابەشدەكرێت.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس، تائێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی موچە دیارنییەو حكومەتی هەرێم چاوەڕێی بەغدا دەكات، بۆ ئەوەی 320 ملیار دینارەكەی بۆ بنێرێت‌و ئینجا دەست بەدابەشكردنی موچە بكات.

لە 15 ی ئابدا هەردوو حكومەتی بەغداو هەولێر گەیشتنە ڕێكەوتن بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق 320 ملیار دینار بۆ هەر مانگێك ڕەوانەی كوردستان بكات تا ئەو كاتەی هەردوولا لەسەر یاسای بودجەی ساڵی 2021 رێككەوتن بكرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، لە 12ی تشرینی دووەم پەرلەمانی عێراق یاسای قەرزو كورتهێنانی دارایی پەسەندكرد، كە ئەوە رێككەوتنەكەی هەولێرو بەغدای تێكداو بووە هۆی ئەوەی حكومەتی عێراق ئەو 320 ملیارە نەنێرێت، كە لەدوو مانگی پێشووی پێش پەسەندكردنی یاسای قەرز ناردبووی.

هەنگاوی پەسەندكردنی یاسای قەرزو كورتهێنانی دارایی گرژی خستە نێوان هەردوو حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان‌و تائێستاش گرژییەكان بەردەوامە، ئەمە سەرەڕای ناڕەزایی كوتلە كوردییەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا