وەزیری تەندروستی: داخستنی دەرگای قوتابخانەو خوێندنگەكان بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیك پرێس
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبن لەسەر پابەندبوون بەبڕیاری داخستنی قوتابخانەو خوێندنگەكان، بۆ مانگی داهاتووش بە هەڵسەنگاندنی ئێمە و بە بڕیاری كۆتایی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاری پێویست لەسەر پرۆسەی دەستپێكردنی خوێندن لە كاتی خۆیدا دەدرێت.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند: تا كۆتایی ئەم مانگە بڕیاری داخستنی ناوەندەكانی خوێندن وەك خۆی دەمێنێتەوە، لە كۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناش هەڵسەنگاندنی دیكە دەكرێت بۆ رەوشی هەرێمی كوردستان.

سامان بەرزنجی ئەوەشی خستە روو، وەك وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ ئەوەنین رێكارەكان بەشێوەیەك ئاسایی بكرێتەوە، كە ببێتەوە هۆی سەرهەڵدانی ژمارەیەكی زیاتری تووشبووان، كە هاووڵاتی لێی زەرەرمەندبێت، بۆیە بە هەڵسەنگاندنی ئێمەو بەبڕیاری كۆتایی لیژنە بڕیاری پێویست لەسەر پرۆسەی دەستپێكردنی خوێندن لەكاتی خۆیدا دەدرێت.

هەروەها ئاشكراشیكرد، بەهۆی پابەندبوونی هاووڵاتیان بە خۆپارێزی و بەپاڵپشتی دام و دەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكان هەم لەسەر ئاستی رێكارە حكومییەكان هەم لەسەر ئاستی تاكە كەسی توانراوە لەرابردوودا ژمارەی تووشبوون و مردن بەكۆرۆنا بەرەو كەمبوونەوە بچێت لەكوردستاندا‌و ئەوەشی راگەیاند، ئومێدمان وایە رێكارەكان بە توند و تۆڵی بمێنێتەوە و هاووڵاتیان زیاتر خۆپارێزی بكەن، چونكە لەكاتی ئێستادا زیاتر پێویستە بەرەنگاری نەخۆشییەكە ببینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا