پۆڵه‌تیك پرێس:
خاڵ عەلی، فەرماندەی فەوجی لالش هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت “پارتی و عێراق ڕێككه‌وتنی شه‌نگال بسه‌پێنن به‌چه‌ك ڕوبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه”.
خاڵ عەلی، فەرماندەی فەجی لالش له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی فوڕات نیوزی سەر بەپەكەكەی ڕاگه‌یاندووه، “رێككەوتنی شه‌نگال رێككەوتنێكی ئەمریكیه، پارتی بەهەمان شێوەی حکومەتی ئێستای عێراق سیاسەت و بەرنامەی ئەمریکا بەڕێوەدەبات”.
خاڵ عه‌لی ده‌شڵێت “پارتی به‌کرێگیراوی ئەمریکا و ئیسرائیلە و منداڵێکی نازداری ئەمریکایه”.
خاڵ عه‌لی له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌باره‌ی شه‌نگال هۆشداریده‌دات و ده‌ڵێت “ئەگەر حکومەتی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان بە هێز بیانەوێت ئەو ڕێککەوتنە بەسەر ئێمەدا بسەپێنن ئەو کاتە ئێمە بە ناوی گەلی ئیزدییەوە بە چەک لە پێشیان ڕادەوستین، ئەگەر چەندە قوربانیش بدەین ناگەتە هێندەی ئەو کەسانەی کە چەکدارەکانی پارتی ڕادەستی داعشیان کردن و بە کوشتی دان و ئێمە شەڕ دەکەین و حەقی خۆمان وەردەگرین”.
فه‌رمانده‌كه‌ی فه‌وجی شه‌نگال به پێداگرییه‌وه ده‌ڵێت “ئەو ڕێککەوتنە دەبێت هەڵبوشێتەوە، پارتی دەیەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی کاردانەوەی گەلی ئیزدی بزانێت، ئێمە ئەو کاردانەوەیان پیشان دەدەین، ئێمە هەم ڕەتی دەکەینەوە هەم بە کرداریش پیشانیان دەدەین، ئەگەر دەتوانن بگەڕێنەوە بابێن، ئەگەر برای خۆشم لە ناو ئەو ڕێککەوتنەدا بێت و لەگەڵ پارتی بێت و چەکداری ئەوان بێت، ئەگەر بێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە پێش هەمو کەس لەگەڵ براکەی خۆم شەڕ دەکەم”.
خاڵ هێرشی توندی كردوه‌ته سه‌ر پارتی و وتویه‌تی ” ئێمە پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگەکانی قبوڵ ناکەین بۆ ئەوەی بێنەوە ئێمە بفرۆشنەوە”.