ئارێز عەبدوڵا: ئەو هەوڵانەی دراون بۆ چارەسەری كێشەی گشت مووچەخۆرانە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، هەر هەوڵێك بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێم و بەغدا بدرێت بۆ هەموو كوردستانە نەك بۆ پارێزگایەكی دیاریكراو.

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كێشەی موچە لە هەموو هەرێمی كوردستان یەكە، پێویستە بەیەكەوە چارەسەر بكرێت، هەرێمی كوردستان یەك هەرێمە، یاسایی نییە، كێشە لە پارێزگایەك چارەسەر بكرێت و لە پارێزگایەكی دیكەش بە هەڵواسراوی بهێڵدرێتەوە.

وتیشی، “ئەو هەوڵانەشی كە بۆ ئەو مەبەستە دراون بۆ ئەوەیە چارەسەری كێشەی هەموو فەرمانبەران بەیەكەوە بكرێت”.

دوای پەسەندكردنی یاسای قەرز بەبێ كورد گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان بەرپرسانی هەرێم و بەغدا دروستبوو، بۆ رەوینەوەی ئەو ئەو گرژیانەش هەفتەی رابردو لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی سەردانی بەغدای كردو دوای كۆبونەوەی لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی عێراق، جەختی لەوەكردەوە كاریان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەردولا كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا