یەكێتی: لەگەڵ گۆڕان كار بۆ جێبەجێكردنی لامەركەزیی دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی یەكێتی ئاشكرای دەكەن، هەرچەندە پارتی سوور نییە لەسەر پرۆژەی لامەركەزی، بەڵام ئەوان و بزوتنەوەی گۆڕان كار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن.

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، لە نێوان لایەنەكاندا رای جیاواز هەیە، بەڵام هیچ لایەنێك لامەركەزی رەتنەكردوەتەوەو پارتی وەك یەكێتی و گۆڕان سوور نییە لەسەر پرۆژەكە، بۆیە ئێستا یەكێتی و گۆڕان كار لەسەر ئەوە دەكەن دەست بەجێبەجێكردنی بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی بە فەرمی پرەنسیپی لامەركەزی قبوڵكردووە و دژی نەوەستاوەتەوە، یەكێتی و گۆڕانیش پرۆژەی خۆیان هەیە و سورن لەسەر جێبەجێكردنی.

دەشڵێت، “ئەم پرسە پێویستی بەگفتوگۆ و رێككەوتنە لەسەر پرۆژەیەكی هاوبەش تا ئەو بەشەی لەسەر حكومەتە شۆڕی بكاتەوە بەشەكەی دیكەی پێویستی بەوەیە لە رێگەی پەرلەمانەوە بە یاسا رێكبخرێت”.

پێشتریش دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم، هاوسەرۆكانی یەكێتی جەختیان لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی لامەركەزیی كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا