ئاماژە سورەكەی ڕوومەتی دۆن چی یە؟

پۆڵەتیك: سپۆڕت
شەوی ڕابردوو لە یاری نێوان هەردوو یانەكانی یۆڤنتۆس تۆرینۆ و یانەی كالیاری دا دۆن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و هاوڕێكانی بە نیشانەیەكی سور لە سەر ڕوومەتیان بە دەركەوتن ئەمڕۆش بە هەمان شێوە لە تەواوەی یارییەكانی تری كالچیۆدا یاریزانان سەر ڕوومەتیان بەو ڕەنگە سورە نیشان كرا بۆوە.

دیبالا

هۆكاری دانانی ئەو نیشانەیە دەگەڕێتەوە بۆ پشتگیری كردنی یاریزانانی تۆپی پێ‌ لە ئیتاڵیا بۆ خانمان كە ڕووبەڕووی توند و تیژی دەبنەوە هەر بۆیە زۆرترین یاریزانان و ڕاهێنەران لە یاریگاكان دا بەدەر دەكەون بە بوونی ئەو ئاماژەیە لە سەر ڕوویان.

هەندێك جار كردەیەك جووڵەیەك كە سیاسی بێت یان ئاینی كە یاریزانان پێی هەڵدەستن لە نێو یاریگاكان یەكێتی تۆپی پێی وڵاتەكان و تەنانەت یوێفا و فیفاش تووڕە دەكات و كاردانەوەی توندیان دەبێت بەرامبەر بەو یاریزانە، بەڵام ئەم جۆرە كردەوانە و پشتگیرییە مرۆییانە هەمیشە هەروا بووە دەستخۆشی لەوەنە دەكرێت كە ئەنجامی دەدەن یاریزانانی كالچیۆش لای خۆیانەوە بۆ پشتگیری كردن لە خانمان و بە دوور بوونیان لە توند و تیژی لە لایەن پیاوانەوە هەستاون بە دانانی ئەو نیشانە سورە لە سەر ڕوومەتیان.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا