ئەمشەو یارییە دۆستانەكان بەڕێوە دەچن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە ئەمشەو چوار شەممە یاریگاكانی جیهان بە یارییە دۆستانە نێو دەوڵەتییەكان بڕازێنەوە كە تیایدا چەند هەڵبژاردەیەكی گەورەی ئەوروپا و جیهانی یاری دەكەن هەروەك چەند یارییەكیش كە بڕیار بوو ئەمشەو بەڕێوە بچن هەڵوەشێندرانەوە.

سوید دەبێتە میوانی دانیمارك لە یارییەكی ئەسكەندینافی گەورەدا كە بە كلاسیكۆی باكوری ڕۆژئاوای كیشوەری ئەوروپا ناسراوە بە هۆی ئەو ڕكابەرییە گەورەیەی لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەدا هەیە.

لە لایەكی ترەوە بەڵجیكا میوانداری سویسرا دەكات ئیتاڵیاش میوانداری ئیستۆنیا دەكات و لە لوتكەیەكی دووبارە بۆ هەردوو یارییەكانی كۆتایی یۆرۆی 1976 و 1996 دا مەكینەكانی ئەڵمانیا و بازە سورەكانی چیكیا ڕووبەڕوو دەبنەوە و لوتكەی لوتكەكانیش لە نێوان هۆڵەندا و ئیسپانیا دەبێت لە كاتێكدا هاوڕێكانی دۆن میوانداری ئەندۆرا دەكەن و لیڤاندۆڤیسكی و هاوڕێكانیشی میوانداری كوڕانی چیڤیچینكۆ دەكەن لە دوا یاریشدا كەڵەشێرەكەی فەڕەنسا میوانداری فینلەندا دەكات.

لیستی تەواوی یارییەكان:
یۆنان X قوبرس                    سەعات 5.45 ی عەسر
ئەلبانیا X كۆسۆڤۆ                سەعات 6 ی ئێوارە

یارییەكانی سەعات 8 ی شەو
چیای ڕەش X كازاخستان
ماڵتە X لیختنشتاین
لیتوانیا X دوورگەكانی فارۆ
ڕۆمانیا X بیلا ڕوسیا
سان مارینۆ X لاتفیا
بولگاریا X جەبەل تاریق          سەعات 8.30 ی شەو
توركیا X كڕواتیا                       سەعات 8.45 ی شەو
دانیمارك X سوێد                    سەعات 9.30 ی شەو
لۆكسەمبۆرگ X نەمسا          سەعات 10.30 ی شەو

یارییەكانی سەعات 10.45 ی شەو
بەڵجیكا X سویسرا
ئیتاڵیا X ئیستۆنیا
ئەڵمانیا X چیك
هۆڵەندا X ئیسپانیا
پرتوگال X ئەندۆرا
پۆڵەندا X ئۆكرانیا
سلۆڤینیا X ئەزربیجان
فەڕەنسا X فینلەندا              سەعات 11.10 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا