لە دیاربەکر تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی ١٠١ کەس دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتدارانی تورکیا لەمیانی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان بەمەبەستی بەئامانجگرتنی کوردەکان یاداشتی دەستبەسەرداگرتنی ١٠١ کەسیان دەرکرد کە تیایاندا ژمارەیەک پارێزەر هەیە.

ئەمڕۆ هەینی، پۆلیسی دیاربەکر لە باکوری کوردستان و ئیستانبوڵ و ئیزمیر و ئایدمان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا بۆ بەئامانجگرتنی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکرات هێرشەکانی دەستپێکرد.

ئەوەش هاتووە، سەندیکای پارێزەران لە دیاربەکر ئیدانەی دەستگیرکردنی ١٧ ئەندامی سەندیکاکەی کرد و رایگەیاند، سەندیکا لە دەستگیرکردن و لەکارخستن ناترسێت و هەرگیز لە کارەکانی ناوەستێت.

باسی لەوەشکرد، ئەوە هەوڵێکە بۆ خنکاندنی دەنگی سەندیکای دیاربەکر بەتایبەت کە راستەوخۆ دەچێتە ناو چالاکیەکانی کۆمەڵگای مەدەنییەوە.

لەماوەی رابردوودا، بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” حزبی دیموکرات لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە چاودێری کرا، لە چەند مانگی رابردووشدا، ئەو سەرۆک شارەوانییانەی باکوری کوردستان کە پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە هەبوو دەستگیرکران و لە کار دوورخرانەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا