پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ئاشكرایکرد، لەمیانی شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەکانی یەک ساڵی ڕابردووی پەکەکە لەگەڵ تورکیا، 861 سەربازی تورکی کوژراون.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە ڕاگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەکردووە، ساڵی 2021 تورکیا دوو هەزار و 461 هێرشی ئاسمانیی و زەمینی ئەنجامداوە، کە 367 هێرشیان کیمیایی بوون، لە بەرامبەردا گەریلاکان 742 چالاکییان ئەنجامداوە و 861 سەربازی تورکیا کوژراون.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە “توركیا چەكی كیمیایی تەنها لە دژی گەریلا بەكارنەهێنا، بەڵكو هاوڵاتیانی گوندەكانی كردە ئامانج و لە هێرشێكی كیمیاییدا بۆسەر گوندی هروری شارەدێی كانی ماسی لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی دووخێزان كرانە ئامانج، كە هەشت كەس بوون و لە ئێستادا باری تەندروستی بەشێكیان زۆرخراپە”.
نەپەگە باسی لەوەشکردووە، “هەر بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانەكانەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان، دانیشتوانی 29 گوند ئاوارەبوون و 150 گوندیش مەترسی چۆڵبونیان کەوتووەتە سەر، جگە لەوەش تەنها ناوچەی بەرواری باڵا زیانی شەش ملیار دیناری بەركەوتووە”.