یاریزانێكی تری ئینتەر كۆڕۆنایەتی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی لە پێگەی ڕەسمی خۆی هەواڵی تووش بوونی یاریزانێكی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاو كردەوە كە پاش گەڕانەوی لە یارییە نێو دەوڵەتییەكان هەڵگری ڤایرۆسەكە بووە.

پێگەی ڕەسمی یانە شین و ڕەشەكە هەواڵەكەی بڵاو كردەوە تیایدا هاتووە: ئەلیكسەندەر كۆلارۆف پاش گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا وەك هەر یاریزانێكی تری یانەكە پشكنینی كۆڕۆنای بۆ ئەنجام درا كە ئاشكرا بوو هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنایە هەر بەو هۆیەشەوە لە پێكهاتەی یانەكە دوورخرایەوە.

پێگەی ئەلیكترۆنی یانەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: كۆلارۆف دەچێتە كەرەنتینای ڕاگەیەندراوەوە وەك هەر یاریزانێك كە تووشی كۆڕۆنا بوو بێت ماوەی 10 ڕۆژ دوور دەخرێتەوە دواتر پشكنینێكی تری بۆ دەكرێتەوە تا بزانن ئاخۆ ڤایرۆسەكە لە جەستەیدا ماوە یاخود نا.

لای خۆشییەوە ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەری یانەكە ڕایگەیاند: (یاریزانەكە گەڕایەوە و پشكنینی بۆ ئەنجام درا دەركەوت كە هەڵگری ڤایرۆسەكە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك پێوەی دیار نییە كە كۆڕۆنای بێت و تەندروستی باشە بەس هەر دەبێت كەرەنتین بكرێت بۆ ئەو ماوەیەی كە دیاری كراوە لە لایەن تەندروستییە).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا