زێدان ؛ یاریەکی نایابمان ئەنجامدا

لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پاش یاریەکەیان بەرامبەر یانەی ئەتڵەنتا زێدان ووتی یاریەکی نایابمان کرد لە یەکەم خولەک تا کۆتا خولەک .

سەرەتا زێدان ووتی پێویستە پیرۆزبایی لە یاریزانەکانمان بکەین بۆ ئەو ئاستەی پێشکەشیان کرد لە نێو یاریگا چوونکە لە خوولەکی یەکەمەوە تا کۆتا خوولەک زۆر بەهێزبوون ، ڕێگامان نەدا ئەتڵەنتا هەلی گۆڵ تۆمارکردن دروست بکات ئەوان لە خوولەکەکانی کۆتایی گۆڵیان تۆمارکرد و گرنگیەکی ئەو تۆی نەبوو .

بەهۆی ئامادەنەبوونی کاسمیرۆوە شێوازی خۆمان گۆڕی ، بیرتان بێت ئێمە ڕیاڵ مەدریدین دەجەنگین لە پێناو کۆی نازناوەکاندا .

سەبارەت بە پێکانەکەی هازارد زیدان ووتی ؛ من پزیشک نیم تا جۆر و ماوەی پێکانەکەی دەستنیشان بکەم بەدڵنیاییەوە چەند ڕۆژی دیکە ڕاپۆرت دەگاتە دەستم ئەو کاتە دەزانین چەند دوور دەکەوێتەوە ، جۆنیۆر زۆر جیاوازە دەتوانێت جیاوازی دروست بکات و دڵخۆشم بە ئاستی ئەسینسۆ .

سەبارەت بە ئەگەری وازهێنانی هەندێک ئەستێرەی یانەکەی زێدان ووتی من لەتەمەنی ٣٤ ساڵیدا وازم لە یاریکردن هێنا بەڵام ئەوان تازە بیر لەبردنی نازناوی دیکە دەکەنەوە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا