ئیمباپێ‌ تووشی كۆڕۆنا بووە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كیلیان ئیمباپێ‌ هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانت جێرمان تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەبێت و لە لیستی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دوور دەخرێتەوە.

بەشی ڕۆژنامەوانی گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵ هەواڵەكەی بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد كە كیلیان لە لیستی یاریزانانی فەڕەنسا كراوەتە دەرەوە بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر بە هەڵبژاردەی كرواتیا تا پشكنینی وردی بۆ ئەنجام دەدرێت و چارەسەر وەردەگرێت.

لە هەمان چوار چێوەدا فرانس فۆتبۆڵ ئاشكراشی كردووە كە یاریزانەكە ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمانی ئاگادار كردۆتەوە لەوەی كە نایەوێت بۆندەكەی لەگەڵیان نوێ‌ بكاتەوە و بەردەوام نابێت لەگەڵیان كە خۆی بۆندەكەی ساڵی 2022 بە كۆتا دێت بەڵكو دەیەوێت ڕوو لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بكات و لەوێ‌ لە ژێر سەرپەرشتیارێتی زەینەدین زێدانی ئەفسانەی وڵاتەكەی یاری بكات.

لە لایەكی تریشەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەوڵەكانی پاشەكشەی كرد سەبارەت بە پێشكەش كردنی بۆند لە ئیمپا بە هۆی تەشەنە كردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كە زیانێكی زۆری بە یانەی شاهانەش گەیاند هەر بۆیە توانای ئەوەیان نەماوە بۆندی زۆر گەورە و سوپەر ئەنجام بدەن.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا