دۆخی سێر زۆر خراپە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
زۆرێك لە ئەفسانەكانی پێشووی تۆپی پێ‌ تووشی نەخۆشی زەهایمەر دەبن كە ئەمە لە ڕابردوودا لە چەند ئەفسانەیەك بە دەركەوتووە لەوانەش گێرد مۆلەری بۆمبەری مەزنی ئەڵمانیا و بایرن میونخ.

لە یەك دوو ڕۆژەی ڕابردوودا نێوەندی وەرزشی ئینگلیزی و جیهانی بە هەواڵێكی دڵتەنگ و ناخۆش بۆ هەوادارانی تۆپی پێ‌ و یانەی مانچستەر یونایتد بە خەبەر هات كاتێك نۆرما چارڵتۆن ژنی سێر بۆبی چارلتۆنی ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا و مانچستەر یونایتد ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە سەبارەت بە دۆخی یاریزانە ئەفسانەكەی ئینگلیزەكان تیایدا ئاشكرا كردووە كە سێر بۆبی تووشی نەخۆشییەكی سەیر هاتووە پاش ئەو خەمۆكییە گەورەیەی تێی كەوت لە پای لە دەستدانی جاكی برای لە مانگی تەموزی ڕابردوو هەروەك ڕۆژی هەینی ڕابردووش هاوڕێی گیانی بە گیانی نۆبی ستایلس یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەراش كۆچی دوایی كرد ئیدی لەو كاتەوە سێر دۆخی تەواو تێكچووە.

خانمەكەی سێر ئەوەشی بڵاو كردەوە: (لە پاش كۆچی دوایی ستایلس ئیدی تووشی خەمۆكی هات پاش ئەوەش بە چەند سەعاتێك ئیدی تووشی حاڵەتێك هات كە بە زەهایمەر ناوزەند كراوە لە لایەنی پزیشكییەوە، چونكە نەك كەس ناناسێتەوە تەندروستیشی بە تەواوەتی داڕوخاوە و تەنها و تەنها تووشی خەمۆكی بووە).


جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە سێر بۆبی چارلتۆن لە مێژووی ئینگلیزدا بە مەزنترین ناوزەند دەكرێت بەو پێیەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد 17 ساڵ یاری كردووە 3 نازناوی خولی ئینگلتەرای بردۆتەوە و 1 جامی ئینگلتەرا و 1 جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاشی لە ساڵی 1968 بردۆتەوە و جامی جیهانی ساڵی 1966 ی بەرز كردۆتەوە و پێشكەش بە ئینگلیزەكانی كردووە و خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانیشی لەو ساڵەدا بە دەستهێناوە هەروەك ئەو یاریزانە ئەفسانەیە یەكێك بووە لەوانەی كە لە ساڵی 1958 دا لە مردن قوتاری بوو كاتێك فڕۆكەكەی یانەی مانچستەر لە فڕۆكەخانەی میونخ كەوتە خوارەوە بۆبی لەو گەشتەدا لەگەڵ یانەكە نەبوو.

جاكی برای سێر بۆبی جامی جیهانی 1966 ی بەرز كردۆتەوە

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا