كۆڕۆنا لە فیفاشی دا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی ئەمشەو هەواڵی بەشداری نەكردنی دۆن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یارییە لوتكەكەی شەوی داهاتووی نێوان یۆڤنتۆس و بەرشەلۆنە بڵاو كرایەوە هەواڵێكی تری گەرم تایبەت بە كۆڕۆنا جارێكی تر نێوەندی وەرزشی هەژاندەوە ئەویش تووش بوونی جیانۆ ئینفانتینۆی سەرۆكی فیفا بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

پێگەی ڕەسمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بڵاوی كردەوە: پاش ئەوەی جیانی ئینفانتینۆ هەستی بەوە كردووە كە دۆخی تەندروستی تەواو نییە داوای كردووە پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای بۆ ئەنجام بدرێت هەر ئەوەش بووە كە ئاشكرا كراوە كە سەرۆكی فیفا تووشی كۆڕۆنا بووە بەو هۆیەشەوە ناوبراو سەرەڕای ئەوەی دۆخی باشتر بووە، بەڵام بە پێی پرۆتۆكۆڵە وەرزشییەكان و تەندروستییەكانی تایبەت بە كۆڕۆنا دەبێت 10 ڕۆژ خۆی كەرەنتین بكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا