كلۆپ كەوتە جووڵە بۆ ئیمباپێ‌

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی لیڤەرپوڵ ڕیدز بە ڕەسمی كەوتۆتە خۆی بە مەبەستی گواستنەوەی كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی هێرشبەری لاوی یانەی پاریس سان جێرمان.

ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی بڵاوی كردەوە: كڵۆپ دواجار هەموو شتێكی ئاشكرا كرد ئەو تەنها و تەنها ئیمباپێی دەوێت و لەگەڵ یاریزانەكە هاوڕان لە سەر ئەوەی بۆ داهاتوو ئەو فەڕەنسییە ڕێبەرایەتی ڕیدز بكات.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە: ئێستا هیچ هێڵێكی سور لە سەر فرۆشتنی سەڵاح و مانێ‌ نەماوە لە لایەن كلۆپەوە، چونكە ئەو دەیەوێت ئەو بڕە پارەیە دەستەبەر بكات كە بۆ گواستنەوەی ئیمپا ئامادەی دەكات ئەوەش لە ڕێی ئەو دوو یاریزانەوە دەبێت كە هاوكاری یانەكەیان كرد لە چەند ساڵی ڕابردوو بۆ بردنەوەی چەندان و چەندان نازناو لە نێویشیاندا بێگومان نازناوی چامپیۆنس لیگی پار ساڵ و نازناوی پریمەرلیگی وەرزی ڕابردوو.

بە پێی هەمان سەرچاوە ئەگەرێكی زۆر لە پێشە بە گواستنەوەی ئیمباپێ‌ كلۆپ دەستبەرداری محەمەد سەڵاح ببێت بۆ ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمانیش سایدۆ مانی پەلكێشی ڕیزەكانی بكات.

جێی خۆیەتی لێرەدا ئاماژە بۆ هەوڵە بەردەوامەكانی فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدریدیش بكرێت كە بەردەوام باس لە گواستنەوەی ئاسكە گەنم ڕەنگەكەی فەڕەنسا دەكات بۆ ڕیاڵ مەدرید، بەڵام پێ‌ دەچێت یاریزانەكە خۆشی حەزی بە یاری كردن بێت لە ژێر دەستی یۆرگن كلۆپ.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا