سكالۆنی وەك كومان لەگەڵ میسی ناكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی ڕۆناڵد كومان ڕاهێنەری هۆڵەندی نوێی یانەی بەرشەلۆنە شێوازی یاری كردنی لیۆنێل میسی گۆڕی لە یاری یانەكەی بەرامبەر بە ڤیاڕیاڵ بۆ هێرشبەری ژمارە 9 ی وەهمی.

ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی بڵاوی كردەوە: لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕەتی دەكاتەوە شێوازی یاری كردنی لیۆ میسی بگۆڕێت وەك ئەوەی ڕۆناڵد كومان كردی لە بەرشەلۆنە، چونكە سكالۆنی باوەڕی تەواوی بەوە هەیە كە میسی لە پشت هێرشبەرەكانەوە یاری بكات تا بتوانێت تۆپیان بۆ دروست بكات و گۆڵی پێ‌ تۆمار بكەن.

ماركا ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە لە سەر زاری ڕاهێنەرەكەی ئالبیسیلێستی ئەرجەنتینەوە: (میسی یاریزانێكی ناوازەیە لە پشت هێرشبەرانەوە یاری بكات، بەڵام ئەوەی بەڕێز كومان كردی شتێكی ترە من خۆم پێم باشە لیۆ لە پشت هێرشبەرەكانەوە بێت، چونكە ئەو كات ئەگەرەكانی بەردەمی زیاتر دەبێت بە مەبەستی گۆڵ دروست كردن و گۆڵ تۆمار كردن و یاری دروست كردن).

جێی باسە سكالۆنی داوای لە لیۆ كردەوە پەیوەندی بە كەمپی مەشق و ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی تانگۆوە بكات بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیكوادۆر و بۆلیڤیا لە چوار چێوەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 ی قەتەڕ.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا