کتێبی “سەرەتایەک بۆ فەلسەفەی زمان” بڵاو دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کتێبی “سەرەتایەک بۆ فەلسەفەی زمان” کە لە نووسین و ئامادەکردنی “هیوا جەلالە” و کتێبەکە توێژینەوەیەکی ئەکادیمیە و یەکەمین کتێبە بە زمانی کوردیی دەربارەی فەلسەفەی زمان بڵاودەبێتەوە.

کتێبەکە ٢٠٣ لاپەڕەیە و لە بنەڕەتدا توێژینەوەیەکی ئەکادیمیە، یەکەمین کتێبە بە زمانی کوردیی دەربارەی فەلسەفەی زمان کە تێیدا هەوڵدارەوە باس لە بونیاد و درووستبوونی زمان بکرێ و گریمانەکانی پەیدابوونی زمان بخرێتەڕوو.

لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکەوە  هیوا جەلال بە بەشی فەرهەنگی پۆڵەتیک پرێس-ی وت: ئەم کتێبە کە لە پێنج بەش پێکهاتووە، تێیدا بە پوختی باس لە چییەتی زمان و گریمانەکانی پەیدابوونی زمان و مێژووی زانستی زمان کراوە، بەوردیی قۆناغەکانی گەشەسەندنی زانشتی زمان باسکراوە، لەسەردەمی شارستانیەتی هندیەکان و یۆنانییەکان و ڕۆمانییەکاوە تا دەگاتە ئەمڕۆ.

وتیشی: هەروەها باس لە چییەتی فەلسەفە و قۆناغەکانی فەلسەفەکراوە، پاشان تێڕوانینی فەیلەسوفانی کلاسیک باسکراوە سەبارەت بە زمان، دواتر باسی کات و هۆکاری سەرهەڵدانی فەلسەفەی زمان کراوە و چییەتی فەلسەفەی زمان خراوەتەڕوو و جیاوازیی نێوان زاستی زمان و فەلسەفەی زمان ڕوونکراوەتەوە، پاشان پەیوەندیی فەلسەفەی زمان بوارەکانی دیکەوە باسکراوە، وەکو پەیوەندیی فەلسەفەی زمان بە هزر و واتا و لۆژیکەوە. دواتر تێڕوانینی هەرسێ فەیلەسوفی پێشەنگی فەلسەفەی زمان (فرێگە و ڕاسڵ و ڤتگنشتاین) باسکراوە.

بڕیارە کتێبەکە لە دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، کە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە دەستپێدەکات وزیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام بێت، بڵاوبکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا