وەشانی نووسیار مافی وەرگێڕانی سەرجەم بەرهەمەکانی حەسەن بەلاسم وەردەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە درێژەی چالاکی و پڕۆژە ئایندەکانی وەشانی نووسیار-دا لەم ڕۆژانە مافی وەرگێڕانی سەرجەم بەرهەمەکانی نووسەری عێراقی حەسەن بەلاسم بۆ کوردی وەرگرت.

وەشانی نووسیار لەبارەی ئەم کارەیانەوە ڕایگەیاندووە، ” حەسەن بەلاسم نووسەری هاوچەرخی عێراقی بەمزووانە دەتوانرێت کتێبەکانی بە کوردی بخوێنرێنەوە. ئەم کارە هەوڵی زیاتر لە ساڵێکە بۆ پێگەیاندنی ئەم پڕۆژەیە.

بە ڕەزامەندی نووسەر حەسەن بەلاسم کە زۆر بەلای گرنگ بووە کتێبەکانی بکرێنە کوردی، بە هۆی ئەوەی خۆی چەندین ساڵ لە کوردستان ژیاوە و خوێنەری تایبەتی خۆی هەیە، هەرەوەها بە هۆی ئەو دەنگ و ناوبانگە زۆرەی هەیەتی لە دونیای ئەدەبیاتی هاوچەرخدا، هەر بۆ ئەوەش گەورەترین ڕۆژنامەی ئەمریکی حەسەن بەلاسم بە باشترین نووسەری عەرەبی هاوپۆل کردووە کە لە ژیاندا مابێت.

پڕۆژەی وەرگێڕانی کتێبەکان لەلایەن وەرگێڕی لاو زانیار عەلی دەبێت کە ئێستا یەکەمین کتێبی ئەو نووسەرە بە ناوی (فەرهەنگەپیاو) ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوەیە.

بەرهەمەکانی تری نووسەر حەسەن بەلاسم  بە پێی وەرزی کتێبە چاپکراوەکانی نووسیار بە شێوەیەکی فەرمی بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا