کانی ئەلبومە نوێیەکەی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

خانمە هونەرمەندی کورد نوێترین ئەلبومی خۆی بە ناوی “ببارێ”  بڵاو کردەوە.

ئەلبومەکە لە ١٠ تراک پێکهاتووەو سەرجەم بەرھەمەکانی کاری موزیکی لە لایەن موزیکژەن کارزان مەحمود  بۆ ئەنجام دراوە.

هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکەیدا، یەکێک لە تراکەکانی بەناوی “ببارێ” بەشێوەی کلیپ بڵاوکردەوە.

ئەلبومەکە بە سپۆنسەری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بەرهەم هاتووە.

هونەرمەند کانى یەکێک لە خانمە هونەرمەندە دیارەکانی کوردە، پەیمانگاى هونەرە جوانەکان بەشى موزیکى لە سلێمانى تەواو کردووە،  لە ٢٠٠٣ لەگەڵ هونەرمەندى موزیکژەن کارزان مەحمود ژیانى هاوسەریان پێکهێنا و ئێستا لە وڵاتى سوید نیشتەجێن.

دەتوانن لەم لینکەوە گوێبستی ئەلبومە نوێیەکەی کانی بن :

https://www.youtube.com/channel/UCVf0fL1QYGggAQdO37DC_hQ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا