عێراق لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی بەنزینەوە بڕیار دەدات

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئەو پڕۆژانەی وەزارەتەکە دەست دەکات بە جێبەجێکردنیان بەتایبەت پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی گاز و پترۆکیمیاوی، هەزاران هەلی کار دابین دەکەن و دەبنە سەرچاوەی گەورەی داهات بۆ عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی موحەسەن لە چوارچێوەی ئەو رۆشنبیرییە گشتییەدا دێت کە وەزارەتی نەوت کاری لەسەر دەکات، هاوکات کار لەسەر ئەوە دەکات نرخی سوتەمەنی پەیوەست بکات بە نرخی دیاریکراوی جیهانەوە.

وتیشی: وەزارەتەکە کار لەسەر پەرەپێدان و کرانەوە بەڕووی بازاڕەکانی جیهاندا دەکات و هەوڵ دەدات ئەرکی سەر شانی هاوڵاتیان کەم بکاتەوە.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا هیچ دەنگێک نییە بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین لە جۆری عادی، لەبارەی پڕۆژەی بۆری نوێی هەناردەکردنی نەوتیشەوە وەزیری نەوت جەختی لەوە کردەوە، سەرجەم پڕۆژە دەریاییەکانی Sea Line سێیەم و چوارەم و پێنجەم لە جێبەجێکردندان و بەشێوەیەکی باش کاردکردن تێیاندا بەردەوامە.

لەگەڵ ئەوەی عێراق نرخی بەنزینی جۆری موحەسەنی کەمکردووەتەوە بەڵام لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ خراپی دۆخی ئابووری هاوڵاتیان هیچ دەنگۆیەک نییە بۆ کەمکردنەوەی نرخی هیچ کام لە جۆرەکانی بەنزین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا